ناس کورد-
رێکخراوى تەندروستى جیهانى بەرزترین ئامارى توشبوونى بە ڤایرۆسى کۆرۆنا لەماوەى 24 کاتژمێردا ڕاگەیاند.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راپۆرتى رۆژانەى رێکخراوەکە، دوێنێ هەینى 237,743 توشبووى نوێی کۆرۆنا لەماوەى 24 کاتژمێردا تۆمارکراوە، کە بەرزترین ئامارى رۆژانەیە لەدواى سەرهەڵدانى ڤایرۆسەکەوە.
ئەو وڵاتانەى کە زۆرترین توشبووى نوێیان لێ تۆمارکراوە بریتین لە، ئەمریکا، بەرازیل، هندستان و باشورى ئەفریقا.
پێشتر بەرزترین ئامارى رۆژانەى توشبوون بە کۆرۆنا لەسەر ئاستى جیهان لە 12 ى ئەم مانگەدا تۆمارکرابوو کە 230,370 توشبوو بوو.
بەپێی راپۆرتەکەى ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى، ئامارى رۆژانەى مردن بە ڤایرۆسەکە تا ڕادەیەک لەیەک ئاستدا ماوەتەوە و رۆژانە پێنج هەزار حاڵەتى مردن تۆماردەکرێت.