گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەهاى هەناردەكردنی شتومەكی ئێرانی بۆ عێراق لەسەردەمی كۆرۆنادا 

2020.07.17 - 22:21
بەهاى هەناردەكردنی شتومەكی ئێرانی بۆ عێراق لەسەردەمی كۆرۆنادا 

ناس کورد- 

بەرپرسێكی كاروباری بارزگانی ئێرانی ڕایگەیاند، بەهۆی قەیرانی كۆرۆناوە بڕی هەناردەكردنی شتومەكی وڵاتەكەی بۆ عێراق بۆ ملیارێك و 45 ملیۆن دۆلار دابەزیوە.

 

حەمید حوسەینی، ئەمینداری گشتی ژوری بازرگانی هاوبەشی نێوان ئێران و عێراق ڕایگەیاند، لەماوەی ساڵی ڕابردودا هەناردەی شتومەكی ئێرانی بۆ عێراق گەیشتوەتە بڕی 2 ملیار و 35 ملیۆن دۆلار بەڵام دوای داخستنی سنورەكان لە 20ى ئاداری ئەم ساڵەوە بەهۆی قەیرانی كۆرۆناوە ئاستی هەناردەكردنەكە بۆ ملیارێك و 45 میلۆن دابەزیووە.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، عێراق دووەمین وڵاتە لەدوای چین بۆ قەبارەی هەناردەكردن و ئیماراتیش سێیەمین وڵاتە بۆ ئەو مەبەستە و بەلای بازرگانەكانی عێراقیشەوە شتومەكی ئێرانی باشن لەڕووی نرخەوە و هەروەها كێشەی ڕادەستكردن و دانی پارەكەشی كەمترە.

 

ئەو بەرپرسە ئێرانیە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، خاڵی سنوری مەهران و شەڵمەجە و سۆمار لەگەڵ عێراقدا كراونەتەوە و لەهەفتەیەكدا دوو ڕۆژ 250 بارهەڵگر بۆیان هەیە هاتووچۆ بكەن.