ناس کورد-
دەزگاى دژە تیرۆرى عێراق راگەیەندراوێکى لەبارەى چەند هەواڵێکى دەزگاکە بڵاوکردەوە کە لە میدیاکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکرێتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە راگەیەندراوەکەى دەزگاى دژە تیرۆرى عێراقدا ئاماژە بەوە کراوە، بەشێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و هەندێکى تر لە ماڵپەرەکانى هەواڵ هەواڵى ناڕاست لەبارەى دەزگاى دژە تیرۆرى عێراق و چالاکییەکانى دەزگاکە بڵاودەکەنەوە".
لە راگەیەندراوەکەدا دەزگاى دژە تیرۆرى عێراق داوا لە هاووڵاتیان دەکات زانیارییە راست و دروستەکان لەبارەى چالاکییەکانى دژە تیرۆرى عێراق لە سەرچاوە رەسمییەکانى دەزگاکەوە وەربگرن کە بریتین لە سەباح نوعمان، وتەبێژى فەرمى دژە تیرۆرى عێراق و هەردوو هەژمارە فەرمییەکەى دەزگا لە تویتەر و فەیسبوک.