گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرکێشی دۆزینەوەی گەنجینەیەکی یەک ملیۆن دۆلاری.. لە خەیاڵەوە بۆ ڕاستیی

2020.07.17 - 15:46
App store icon Play store icon Play store icon
سەرکێشی دۆزینەوەی گەنجینەیەکی یەک ملیۆن دۆلاری.. لە خەیاڵەوە بۆ ڕاستیی

ناس کورد-

 

بەمەبەستیی سەرکێشی و بەسەربردنی کاتێکی خۆش، زەڕەنگەرێکی ئەمریکی ژمارەیەک گەنجینەی پڕگەوهەر کە بەهاکەی نزیکەی ملیۆنێک دۆلارە لە چەند شوێن و ناوچەیەکی ئەو وڵاتە شاردووەتەوە، دەڵێت، پێشبڕکێیەک ڕێکدەخات و لەبەرامبەر چوار هەزار دۆلار هەندێک زانیاری بەهەرکەسێک دەدات کە بیەوێت بەشداری پێشبڕکێکە بکات و لەکاتی دۆزینەوەیدا دەبێتە خاوەنی زێڕ و گەوهەرەکان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەى ماڵپەری "فۆکس 2 دیتروێت"ی ئەمریکی، جۆنی پێری، ماوەی 23 ساڵە خاوەن فڕۆشگایەکی فرۆشتنی زێڕو گەوهەرە لەولایەتی مەشیگانی ئەمریکی، دوای داخستنی فڕۆشگاکەی بەهۆی ڕێکارەکانی بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بڕیاریداوە خۆی و هاوژینەکەی سەرکێشی و کێبرکێیەک بەمەبەستی بەسەربردنی کاتێکی خۆش سازبکەن.

 

ماڵپەڕە ئەمریکییەکە ئاماژەی بەوەکردووە:  "پێری و هاوژینەکەی بۆ ماوەی چوار مانگ بە ناوچە جیاجیاکانی ولایەتی مەشیگان سوڕاونەتەوە و لەچەندین شوێن و گوند و دارستان گەوهەر و پارچە زێڕەکانیان شاردووەتەوە." 

 

ئەو دوو هاوژینە وەک پێشبڕکێ و هەروەها دەستکەوتنی قازانجیش ئەو کارەیان کردووە و لەبەرامبەر بڕی چوار هەزار دۆلار هەندێک زانیاری سەرەتایی لەسەر شوێنی گەوهەر و زێڕەکان دەدەن بەو کەسەی بیەوێت بەشداریبکات، کەسەکەش دەچێت بەشوێن گەوهەرەکاندا دەگەڕێت و ئەگەر دۆزییەوە دەبێت بەخاوەنی. 

 

پێری و هاوژینەکەی ڕایانگەیاندووە: "بڕیارە لەسەرەتای مانگی ئابی داهاتوودا پێشبڕکێکە دەست پێبکات، هەرکەسێکیش نیازی بەشداریکردنی هەبێت دەبێت چوار هەزار دۆلار  بەرامبەر بەشداریکردنی بدات، لە بەرامبەردا کۆمەڵێک بەڵگە لەسەرشوینی شاردنەوەی ئاڵتون و گەوهەرەکان دەدەن بەکەسی بەشداربوو." 

     

ماڵپەرەکە ئەمریکییەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە، پێری وتویەتی: "پێدانی دەرفەتی سەرکێشی بە مرۆڤەکان وەک ئەوەیە تۆ شتێکت پێدابن کە بڕوایان پێ هەیە."