ناس کورد-
شەوی ڕابردوو لەگەڕەکی هەواری شاری سلێمانی گەنجێکی تەمەن 23 ساڵ کوژرا و پۆلیسی سلێمانیش دەڵێت، دوو کەسیان بەتۆمەتی کوشتنی گەنجەکە دەستگیرکردووە و دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لەڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند: "شەوی ڕابردوو 16ی تەموزی 2020، لە گەڕەكی هەواری شار لەشاری سلێمانی بەهۆی ڕوداوێكی تەقەكردنەوە گەنجێكی تەمەن 23 ساڵ بە ناوی ( س ، م ،ع ) بریندار بوو و دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمە فریاگوزارییەكان گەنجەكە ڕەوانەی نەخۆشخانە كرا، بەڵام بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستدا."
ئاماژەی بەوەشکردووە: "دوای ڕووداوەکە توانرا لەماوەیەكی كەمدا و هەمان شەو دوو تۆمەتبار بەناوەکانی (پ ، ف ، ك ) لە دایكبوی 1999 و (ڕ ،أ ، ف) لەدایكبووی 1990، دەستگیربكرێن و دەستیش گیرا بەسەر دوو چەكی جۆری دەمانچە كە بەتۆمەتباران بووە."
ئەوەش خراوەتەڕوو، هەردوو تۆمەتبارەکە کوردن و دانیشتووی شاری سلێمانین، لەئێستاشدا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و دانیان ناوە بە تاوانەكەیاندا .