گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق؛ پلەی گەرما نیوەی پلەی کوڵاندن تێپەڕ دەکات

2020.07.17 - 10:17
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق؛ پلەی گەرما نیوەی پلەی کوڵاندن تێپەڕ دەکات

ناس کورد-

کەشناسێکی عێراقی پێشبینی دەکات لەم هەفتەیەدا پلەکانی گەرما لە عێراق نیوەی پلەی کوڵاندن تێپەڕبکات و ئاماژە بەوەشدەکات، ئەو شەپۆلە گەرمایە بە دوو قۆناغ کاریگەرییەکانی لەسەرکەشی وڵات دەردەکەوێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلی کەربەلایی، شارەزای عێراقی لەبواری کەشناسی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ (هەینی) پلەکانی گەرما لەهەمووعێراق بەرزدەبنەوە، ئەو بەرزبوونەوەش سەرەتای هاتنی شەپۆلێکی گەرمای پڕۆکێنەرە کە کاریگەرییەکانی بەشێوەیەکی ڕوون لە ڕۆژانی یەکشەممە و دووشەممەی داهاتوودادەردەکەوێت. 

 

کەربەلایی ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو شەپۆلە گەرمایە لە ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممەی داهاتوودا کاریگەریەکەی هەندێک کەمدەبێتەوە، بەڵام دیسانەوە جارێکی تر لە ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینی داهاتوودا کاریگەرییەکانی دەردەکەوێتەوە، بە جۆرێک پێشبینی دەکرێت، پلەی گەرما بە تایبەتی لە ناوچەکانی باشوری عێراق 51 پلەی سەدی تێپەڕبکات.

 

ئەو کەشناسە عێراقییە ڕوونیکردوەتەوە، کاریگەرییەکانی ئەو شەپۆلە گەرمایە لە ئەمڕۆ هەینییەوە دەردەکەوێت و پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی باشوری عێراق بگاتە 50 پلەی سەدی و لە ناوەڕاستی وڵاتیش 48 پلەی سەدی تۆماربکات و لە ناوچەکانی باکور و شارەکانی هەرێمی کوردستان 47 پلەی سەدی تۆمار بکات. 

 

کەربەلایی ئەوەشی خستووەتە ڕوو، پلەکانی گەرما بە دوو قۆناغ بەرزدەبنەوە، قۆناغی یەکەم لە ئەمڕۆوە هەینی دەست پێدەکات و بەردەوامی دەبێت لە ڕۆژانی شەممە، یەکشەممە و دووشەممەی داهاتوودا و پێشبیینی دەکرێت پلەکانی گەرما لەو ماوەیدا لە ناوچەکانی باشوری عێراق 51 پلەی سەدی تێپەڕبکات.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، قۆناغی دووەمی ئەو شەپۆلە گەرمایە لە ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوودا جارێکی تر دەست پێدەکاتەوە و پێشبینی دەکرێت بەرزترین پلەی گەرما لە ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینی داهاتوو لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق لە نێوان 50 بۆ 51 پلەی سەدی بێت.