گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆرۆنا تەنگی بە هندستان هەڵچنی و زیاتر لە یەک ملیار کەس کەرەنتین دەکرێن

2020.07.17 - 09:43
کۆرۆنا تەنگی بە هندستان هەڵچنی و زیاتر لە یەک ملیار کەس کەرەنتین دەکرێن

 

ناس کورد-

ژمارەی توشبووان بەڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتی هندستان گەیشتە ئاستێکی مەترسیدار و ئەو وڵاتەش یەک ملیۆن توشبووی تێپەڕاند و ژمارەی گیانلەدەستدانیش گەیشتە 25 هەزار کەس، بەوەش بووە سێیەم وڵات لەسەرئاستی جیهان لەزۆری ژمارەی توشبوون و مردن بە پەتاکە. 

 

ئەمڕۆ هەینی 17ی تەموزی 2020، وەزارەتی تەندروستیی هندستان بڵاویکردەوە، ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکە گەیشتووەتە ملیۆنێک و پێنج هەزار کەس و لەو ژمارەیەش 25 هەزار توشبوو تائێستا گیانیانلەدەستداوە. 

 

بەگوێرەی میدیاکانی ئەو وڵاتە، بەرزبوونەوەی لەڕادەبەدەری ژمارەکانی توشبوون و مردن، وایکردووە دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە جارێکی تر بیربکەنەوە لەسەپاندنی کەرەنتینە بەسەر یەک ملیار و 300 هەزار کەس و توندکردنەوەی ڕێکارەکانی بەرگرتن لە نەخۆشییەکە.

 

لە ئێستادا هندستان یەکێکە لەو وڵاتانەی کە زۆرترین زیانی بەرکەوتووە لە ئاکامی بڵاوبوونەوەی پەتاکە و بەپلەی سێیەم دێت لەدوای ئەمریکاو وڵاتی بەرازیل لەزۆری ژمارەی توشبوون و مردن.