گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوسراوەکەی کازمی ببینە

بە فەرمانی مستەفا کازمی فالح فەياز كرايەوە بە سەرۆكى دەستەى حەشدى شەعبى

2020.07.16 - 22:20
App store icon Play store icon Play store icon
بە فەرمانی مستەفا کازمی فالح فەياز كرايەوە بە سەرۆكى دەستەى حەشدى شەعبى

ناس کورد- 

بە بڕيارى مستەفا كازمى، سەرۆكوەزيرانی عێراق و فەرماندەى گشتیى هێزە چەكدارەكانى عێراق فالح فەياز كرايەوە بە سەرۆكى دەستەى حەشدى شەعبى.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە فەرمانەكەدا كە دوێنێ چوارشەممە 15ی تەموزی 2020 دەرچووە و واژوو و مۆرى نوسينگەى سەرۆك وەزيرانى پێوەيە هاتوە؛ "لەبەر بەرژەوەندى گشتى و بەپێى ئەو دەسەڵاتەى دەستور و ياسا كارپێكراوەكان داويانە بە سەرۆك وەزيران بڕياردرا بە ڕاسپاردنى فالح فەياز بە وەرگرتنى ئەركى سەرۆكى دەستەى حەشدى شەعبى." 

 

ڕونيشكراوەتەوە، ئەم فەرمانە ديوانييە لە ڕۆژى دەرچونيەوە كارى پێدەكرێت.

 

فالح فەياز، پێشتر سەرۆكى دەستەى حەشدى شەعبى و سەرۆكى دەزگاى ئاسايشى نيشتمانى عێراق بوو، بەڵام بەبڕيارێكى كازمى لە سەرۆكايەتى دەزگاكەى ئاسايشى نيشتمانى لابرا و "قاسم ئەعرەجى" وەزيرى ناوخۆ لەسەردەمى كابينەكەى حەيدەر عەبادى خرايە جێگەكەى.