گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق؛ ژنێك منداڵێكى شێواوى بوو.. ئازارێكى زۆرى هەبووە

2020.07.16 - 21:04
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق؛ ژنێك منداڵێكى شێواوى بوو.. ئازارێكى زۆرى هەبووە

ناس کورد-

وەزارەتى تەندروستیى عێراق ئاشكرايكرد، ژنێكى تەمەن 30 ساڵى دوگيانيان ڕزگار كردوە كە ئازارێكى زۆرى هەبووە و قەبارەی سكەكەى نائاسايى بوە، دواى نەشتەرگەرى دەركەوتوە منداڵێكى شێواوى لە سكدا بووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتى تەندروستیى عێراق لە بڵاوكراوەيەكدا لە هەژماری خۆى لەتۆڕى كۆمەڵايەتى فەيسبوك ئاماژەى بەوەداوە، ژنێكى دووگيان بردراوەتە نەخۆشخانەى قائم لە پارێزگاى ئەنبار كە بارودۆخى خراپ بووە.

 

ڕونيشكراوەتەوە، ژنەكە تەمەنى 30 ساڵ بووە و پێشتر سێ منداڵى بە نەشتەرگەرى بووە، دوگيانيەكەى لە مانگى هەشتدا بووە و ئازارێكى زۆرى لەناوچەى سكيدا هەبوە و قەبارەى سكەكەشى نائاسايى بوە لەچاو قەبارەى كۆرپەكەى.

 

تەئكيديش كراوەتەوە، ژنەكە براوەتە ژوورى نەشتەرگەرى و  بە سەركەوتويى نەشتەرگەرى بۆ ئەنجام دراوە، بەڵام كۆرپەكەى شێواو بووە و دواى دوو كاتژمێر گيانى لەدەستداوە، دايكەكەش بارودۆخى تەندروستى باشە.