گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەرێم؛ ژمارەی ڕۆژانەی توشبووانی کۆرۆنا کەمیکرد.. زیاتر لە 100 توشبووش چاکبوونەوە

2020.07.16 - 20:11
هەرێم؛ ژمارەی ڕۆژانەی توشبووانی کۆرۆنا کەمیکرد.. زیاتر  لە 100 توشبووش چاکبوونەوە

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستیی تۆمارکردنی ١٥١ توشبووی دیکەی کۆرۆنای ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەشکرد، ١١٨ توشبووی دیکەش چاکبوونەتەوەو ١١ توشبووش گیانیانلەدەستداوە.

 

لەڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٧٢٩ پشکنینی کۆرۆنا لە سەرانسەری هەرێم ئەنجامدراون و ١٥١ توشبووی نوێش تۆمارکراون کە بەمشێوەیە دابەشبوون:

 

 (٢٤ هەولێر)

(٦٤ سلێمانی، ٤٤ گەرمیان)

(٦ دهۆك)

(١٣ هەڵەبجە)

 

ئاماژە بەوەشکراوە، هەروەها ١١٨ توشبووی ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە، ئەوانیش بەمشێوەیە دابەشبوون:

         

(٥٢ هەولێر)

(٧ گەرمیان), (٢٩ ڕاپەرین)

(١٥ دهۆك)

(١٥ هەڵەبجە)

 

ئەوەش هاتووە، هەر لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١١ توشبووی دیکە گیانیانلەدەستدا، چوار کەس لەو هەولێر، پێنج لە سلێمانی و دوو کەسیش لە گەرمیان.

 

بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی لەئێستادا ئاماری گشتیی بەمشێوەیەیە:

 

کەڕەنتین ١٨٩٨١ هاوڵاتی                (١٧٢٦٠ دەرچوو)

پشکنین        ١٦٨٨٣٣                       (٧٢٧٧٤ هەولێر، ٥٥٥٩٨ سلێمانی، ٣٨٨٣١ دهۆك، ١٦٣٠ هەلەبجە)

تووشبوون ١٠٢٦٥                            (٢٥٨٠ هەولێر، ٧٠٣٦ سلێمانی، ٣١٣ دهۆك، ٣٣٦ هەلەبجە)

چاکبوون ٥٦٠٠                       (١٨٠٩ هەولێر، ٣٣٧٤سلێمانی، ٢٣١ دهۆك، ١٨٦ هەلەبجە)

مانەوە لە نەخۆشخانە ٤٢٨٤    (٧٠٦ هەولێر، ٣٣٥٢ سلێمانی، ٨٢ دهۆك، ١٤٤ هەلەبجە)

مردن ٣٨١                              (٦٥ هەولێر، ٣١٠ سلێمانی، ٦ هەڵەبجە)