گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە كۆتاييدا زانايان تەمەنى گەردونيان ديارى كرد

2020.07.16 - 19:11
App store icon Play store icon Play store icon
لە كۆتاييدا زانايان تەمەنى گەردونيان ديارى كرد

ناس کورد- 

تيمێكى زانايانى فيزيايى گەردونى تەمەنى نزيكەيى گەردونيان ديارى كرد، ئەوەش لەسەر بنەماى وێنەى كۆنترين ڕوناكى كە تەلسكۆبى "ئاتاكاماى گەردونى" لە چيلى وەرگيراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

زانكۆى "ستۆنى بروك"ى ئەمريكى لە ڕاگەیەندراوکدا بڵاويكردوەتەوە، هەڵسەندگاندنەكانى پێشوو بۆ تەمەنى گەردون لەلايەن زانايانەوە ورد نەبوون، لێكۆڵينەوە نوێكە لەسەر بنەماى كۆنترين ڕوناكى كراوە و تەمەنى گەردون بە نزيكەيى 13 مليار و 800 مليۆن ساڵە.

 

ڕونيشكراوەتەوە، ڕوناكيەكە كە بە "هەڵاتنى تەقينەوەى گەورە" ناسراوە، بريتييە لە تيشكدانەوەيەكى گەردونى مايكرۆيى، كە بەڵگەيە لەسەر لەدايكبونى گەردون كاتێك كە پرۆتۆنەكان و ئەلكترۆنەكان يەكيان گرتوە بۆ پێكهێنانى گەرديلە يەكەمينەكان.

 

وێنەكە كە بريتييە لە كۆنترين ڕوناكى گەردون، هاوكارى زانايان دەكات كە باشتر لە چۆنێتى پێكهێنانى گەردون  و زەوى و سەرجەم هەسارەكانى تر تێبگەن.

 

پێشتر زانايان بۆ دياريكردنى تەمەنى گەردون پشتيان بە هاوكێشەيەكى ئاڵۆز بەستبوو، ئەويش تايبەت بە دوورى كاكێشانەكان.

 

تەلسكۆبى  "ئاتاكاماى گەردونى"  پرۆژەيەكى جيهانييە و زانايانى 41 دامەزراوە لە 7 وڵاتى جيهانەوە تێيدا بەشدارن.