ناس کورد-
لەشاری هەولێر گەنجێک بەتۆمەتی دزینی دوو ماتۆرسکیل دەستگیرکرا، پۆلیسی هەولێریش دەڵێت، دواتر کە ماڵەکەی پشکنرا، دەستگیرا بەسەر بڕێک مادەی هۆشبەر و دەمانچەیەک و جلوبەرگی سەربازی بەپلەی عەقید.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند: " دوای كۆكردنەوەی زانیاری و بەدواداچوون، لە ماوەی كاتژمێرێكدا لە گەڕەكی پۆلیسان كەسێكیان بە ناوی (س.ع) بە تۆمەتی دزینی 2 ماتۆڕسكیل دەستگیر كرد."
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو کەسە لە ماڵەكەیدا ماددەی هۆشبەر و كەرەستەی بەكارهێنانی ماددە هۆشبەرەكان و دەمانچەیەك و دوو ماتۆڕسكیلەكە و كۆمەڵێك فیشەك و هەندێك (جلوبەرگی سەربازی بە پلەی عەمید) دەستیان بەسەردا گیرا.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، تۆمەتباری ناوبراو بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان بەند كرا و دۆسیەیەكی دیكەی سەربەخۆش لەسەر تۆمەتبار كرایەوە بەپێی ماددە (14)ی هۆشبەرەكان، لەبەر ئەوەی ماددەی هۆشبەری بەكار هێنابوو.