کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان رێژەی باران بارینی 12 كاتژمێری رابردووی ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە.
.
لەراگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كە وێنەیەكی دەست (ناس كورد) كەوتووە، ئاماژە بەوە كراوە "لە 12 كاتژمێری رابردوودا زۆرترین رێژەی باران لە قەزای خورماتوو بووە كە بڕەكەی 4.2 ملیم بووە و لە پارێزگای دهۆك هیچ بڕە بارانێك نەباریوە".
.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، لە 12 كاتژمێری رابردوو لەم ناوچانەی هەرێمی كوردستان ئەم بڕە بارانە باریوە:
.
هەولێر 2.1 ملم
پیرمام 0.4 ملم
سلێمانی 0.1 ملم
چەمچەماڵ 0.2 ملم
دهۆك 0
زاخۆ 0.2 ملم
بامەرنێ 0.2 ملم
بارزان 0.2 ملم
سیدەكان 0.8 ملم
دوكان 0.2 ملم
كەركووك 2.4 ملم
خورماتوو 4.2 ملم