ناس کورد-
وەزیری دارایی عێراق ئاشكرای کرد، سەرباری قەیرانی دارایی دیكە دۆخی فەرمانبەرانی بندیوار و زیاتر لەیەك موچەیی كە ڕێژەكەی لە10% زیاترە ئەركی حكومەتی قورستر كردووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لەچاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی (ئەلحەدەس)، عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند :"حكومەتەكەی مستەفا كازمی ناتوانێت لەوە زیاتر ئەو دۆخە ئابورییە سەختە كە عێراقی پێدا تپێەڕدەبێت هەڵبگرێت بۆیە حكومەت بڕیاریداوە بەهەموو هێزێكیەوە شەڕی گەندەڵی لەناو دەزگاكانی خۆیەوە دەستپێبكات".
عەلاوی ئەوەی ئاشكرا كردووە، زیاتر لە 10%ى فەرمانبەرانی عێراق بندیوارن یاخود ئەوانەن زیاتر لەموچەیەكیان هەیە و ئەوەش هێندەی دیكە بارودۆخی عێراقی خراپتر كردووە و دەیانەوێت لەڕێگەی بەدەستخستنی سەرچاوەی دیكەی داهاتەوە ئابورییەكەیان بەهێزبكەن.
وتەكانی وەزیری دارایی لەكاتێكدایە، مستەفا كازمی سەرۆكوەزیران چەندین بڕیاری گرنگی بۆ چاودێریكردن و گەڕانەوەی خاڵە سنورییەكان بۆ ژێر دەستی دەوڵەت دەركردووە و بۆ ئەو مەبەستەش ماوەیەكە دەستی كردووە بە سەردانی مەیدانی بۆ چەند ناوچەیەكی عێراق.