کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد-
سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەبۆنەی جەژنی قیامەی كریستانەكانەوە لەهەرێمی كوردستان سێ رۆژ دەكرێتە پشووی فەرمی و پشووەكە تەنها فەرمانبەرانی كریستان دەگرێتەوە.
.
وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەو بارەیەوە راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە دەكات، رۆژی یەكشەممە و دووشەممە و سێشەممەی هەفتەی داهاتوو جەژنی قیامەی كریستانەكانە و بۆ كریستانەكانی هەرێمی كوردستان پشووی فەرمی دەبێت.
.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، پشووەكە تەنها فەرمانبەرانی كریستانی نێو دامو دەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و هیچ فەرمانبەرێكی دیكە ناگرێتەوە.
.