گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

داواى ئەنجامدانى لێكۆڵينەوە دەکرێت لە کەلەپچەکردنى هاووڵاتیەک بەدیار تەرمى هاوسەرەکەیەوە 

2020.07.15 - 16:57
App store icon Play store icon Play store icon
داواى ئەنجامدانى لێكۆڵينەوە دەکرێت لە کەلەپچەکردنى هاووڵاتیەک بەدیار تەرمى هاوسەرەکەیەوە 

ناس کورد- 

سەرۆكى ليژنەى مافەكانى مرۆڤى پەرلەمانى عێراق داوا لە عوسمان غانمى، وەزيرى ناوخۆ دەكات لێكۆڵينەوە لە ڕووداوى گيانلەدەستدانى ژنێك بە كۆرۆنا لە كەركوك و بەستنەوەى هاوسەرەكەى بەدياريەوە بكات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ئەرشەد ساڵحى، سەرۆكى ليژنەى مافەكانى مرۆڤى پەرلەمانى عێراق لە لێدوانێكى رۆژنامەوانيدا باسى لەوەكردوە، هەر لە كاتژمێرەكانى سەرەتاوە ليژنەكە بەدواداچونى بۆ ڕوداوى گيانلەدەستدانى ژنێك بە ڤايرۆسى كۆرۆنا لە كەركوك و بەستنەوەى هاوسەرەكەى بەدياريەوە بە كەلەپچە كرد، كە بەهۆى شكاندنى ئامێرێكى هەناسەدانى دەستكردەوە كەلەپچە كرابوو.

 

باسى لەوەشكردوە، پەيوەندى بە نوسينگەى كۆمسيۆنى مافەكانى مرۆڤەوە كراوە و ڕاپۆرتمان لەو بارەيەوە دراوەتێ، هەندێك خاڵمان هەيە لەسەر ڕوداوەكە دواتر ئاشكرايان دەكەين، هەروەها لەلايەن ليژنەكەمانەوە ياداشت ئاراستەى وەزيرى تەندروستى كراوە بۆ لێكۆڵينەوە لەو بارەيەوە و پێويستە لەسەرى دەستبەجێ لێكۆڵينەوەى ناوخۆيى بكات.

 

سەرۆكى ليژنەى مافەكانى مرۆڤ لە پەرلەمانى عێراق ئەوەشى ڕونكردوەتەوە، لەوانەيە حاڵەتى نەبونى خزمەتگوزارى تەندروستى لە نەخۆشخانەكانى كەركوك هەبێت، بارودۆخى تەندروستى كەركوك ڕوخاوە و چەند مانگێكيشە ئەوە پشتڕاست کراوەتەوە.

 

ئەرشەد ساڵحى داواشى لە "عوسمان غانمى" وەزيرى ناوخۆى عێراق كردوە، كە لێكۆڵينەوە لەو ڕوداوەى پارێزگاى كەركوك بكات.