گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فێڵەکە چییە؟ 

هاککەران لەسەر تۆڕى ئینتەرنێت فێڵێکى نوێ بەکاردەهێنن

2020.07.15 - 13:50
App store icon Play store icon Play store icon
هاککەران لەسەر تۆڕى ئینتەرنێت فێڵێکى نوێ بەکاردەهێنن

ناس کورد-

 

هاککەران لەسەرتاسەرى جیهان بەردەوام فێڵى نوێ دەدۆزنەوە بۆ ئەوەى هەژمار و پێگەى ئەلیکترۆنى خەڵک و دامەزراوەکان هاک بکەن، لەئێستاشدا ئیمەیڵێک بەکاردەهێنن کە هەرگیز جێگەى گومان نییە، ئەوەش بەپێی نوسینگەى پۆلیسى تاوان لە ویلایەتى سکسۆنیاى ئەڵمانیا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شارەزایانى ئەڵمانى دەڵێن، ئەو ئیمەیڵە دەریدەخات کە هاککەرەکان بەربەستە ئەمنییەکانیان بڕیوە بۆ کۆپیکردنى زانیارییەکان لە سێرڤەرى تایبەت بە پێگە ئەلیکترۆنییەکان، هەڕەشە لەو کەس و کۆمپانیایانە دەکەن کە ئەو جۆرە ئیمەیڵانەیان پێدەگات کە ناوبانگیان دەشێوێنن بەشێوەیەکى بەرنامە بۆداڕێژراو ئەگەر بڕە پارەیەکى دراوى بتکوینى موشەفەر نەدەن پێیان.

 

نوسینگەى پۆلیسى تاوان لە ویلایەتى سکسۆنیاى ئەڵمانیا بەکارهێنەران دەڵنیا دەکاتەوە کە تا ئێستا هیچ هێرشێکى لەو شێوەیە تۆمارنەکراوە، بەڵام ئەگەر هەر کەسێک روبەڕووى بووەوە پێویستە هیچ بڕە پارەیەک نەدات و پەیوەندى بە ئەو کەسەوە نەکات کە ئیمەیڵەکەى ناردووە، بەڵکو پێویستە پۆلیسى تایبەتمەند ئاگاداربکەنەوە، لەبەرئەوەى ئەوە پەیوەستە بەپرسی هاککردن و هەراسانکردن.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، بەکارهێنەران دەتوانن بە ئاسانى ئەو ئیمەیڵە بسڕنەوە کە پێیان دەگات و نوسراوە "پێگە ئەلیکترۆنییەکەت هاککراوە".

 

نوسینگەى پۆلیسى تاوان لە ویلایەتى سکسۆنیاى ئەڵمانیا  داوادەکات پێداچونەوە بکرێت بەو بەرنامانەى لەسەر سێرڤەر بەکاردەهێنرین، بەتایبەت سیستەمى بەڕێوەبردنى ئیدارەى بابەتەکان وەکو سیستەمى بڵاوکردنەوەى "ۆرد پریس" لەگەڵ پێویستى نوێکردنەوەى بەردەوام بەشێوەیەکى رێکخراو بۆ دانانى بەربەستى ئەمنى و دورکەوتنەوە لەهەر هێرشێکى چاوەڕوانکراو.