گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنە.. هەوڵی دزین ی نەوتی كەركوك شكستپێدەهێنرێت

2019.04.18 - 20:25
App store icon Play store icon Play store icon
وێنە.. هەوڵی  دزین ی نەوتی كەركوك شكستپێدەهێنرێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد-
پۆلیسی وزە لە پارێزگای كەركوك هەوڵێكی دزینی نەوتی خاو لە پارێزگاكە شكستپێدەهێنێت و دەست بەسەر دوو تەنكەردا دەگرێت كە بۆ ئەو كارە بەكارهێنرابوو.

.

لەراگەیەندراوێكی پۆلیسی وزەی پارێزگای كەركوكدا، ئاماژە بەوە كراوە "لە ئۆپراسیۆنێكدا بە سەرپەرشتی عەمید محەمەد تاهر بەڕێوەبەری پۆلیسی نەوتی باكور، توانرا دەست بەسەر دوو تەنكەردا بگیرێت كە هەوڵی ئەوەیان دەدا لە بۆری نەوتی نێوان وێستگەی سارلۆ لە قەزای دوز و وێستگەی خورمەڵە، نەوت بدزن".

.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، ئۆپراسیۆنەكە لە رێگەی دانانی بۆسەیەكەوە بووە لەپاش ئەوەی هێزەكانی پۆلیس ئاگادار كرابوونەوە لە هەوڵی چەند كەسێك بۆ ئەنجامدانی دزییەكە لەو ناوچەیە.

.