کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد-
سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر بڕیارێكی دەركرد و تیایدا ئاماژە بەوە دەكات كە چیتر رێگە بە دابەشكردنی زەوییەك بۆ دوو پارچە نادەن بەمەبەستی دروستكردنی خانوو لەسەری.
.
لە بڕیارەكەی سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر كە وێنەیەكی دەست (ناس كورد) كەوتووە، ئاماژە بەوە كراوە، بە هیچ شێوەیەك رێگە نادرێت بە دابەشكردنی زەویەك بۆ دوو پارچە بە مەبەستی دروستكردنی خانوو لەسەری.
.
بەگوێرەی بڕیارەكە، كە لەسەر بەڕێوەبەرایەتی شارەوانییەكان گشتاندنی كراوە هەر رێگە پێدانێك لە پاش دەرچوونی رێنمایی راگرتنی دابەش دوو دراوە بەدەر لە رێنماییەكان رابگیرێت و رێگەیان پێ نەدرێت ئەگەر نا خۆیان بەرپرسیار دەبن و رێكاری یاسایی بەرامبەریان دەگیرێتەبەر.
.
جەختیش لەسەر ئەوە كراوەتەوە، پێویستە هاوڵاتییان پابەند بن بە دواین رێنماییەكان كە بە نووسراوی وەزارەتی شارەوانی گەشتوگوزار بەرێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی ژمارە ( 4\9037 لە 2018/11/29 ) وە نوسراوی ژمارە ( 1683/10 لە 2018/12/10) گشتاندنی بۆ كراوە .
.