ناس کورد-
قایمقامیەتى قەزاى سەیدسادق، راگەیەندراوێکى لەبارەى گیانلەدەستدانى توشبوویەکى کۆرۆنا لە قەزاکە بڵاوکردەوە و ئاماژەى بەوەش کرد کە ئەوە 15یەمین توشبووى کۆرۆنایە کە لە قەزاکە گیانلەدەست بدات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە راگەیەندراوەکەى قایمقامیەتى قەزاى سەیدسادق ئاماژە بەوە کراوە " توشبوویەکى کۆرۆنا کە ژنێکی تەمەن (43) ساڵه و دانیشتووی قهزای سیدسادقە، پاش ماوهی چهند ڕۆژێک داخڵ بوون و خهواندنی له نهخۆشخانه ، ئهمڕۆ گیانی لهدهستدا".
بەگوێرەى راگەیەندراوەکە "بەگیانلەدەستدانى ئەو ژنە کۆى ئەو توشبووانەى کە لە قەزاى سەیدسادق بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا گەیشتە 15 گیانلەدەستدان".
بەگوێرەى ئامارە فەرمییەکانى وەزارەتى تەندروستى هەرێم، لە سەرەتاى سەرهەڵدانى کۆرۆنا لە هەرێم ١٦٢٦٩١ ، پشکنین ئەنجامدراوە بەمجۆرە: ٧٠٣٩٣ هەولێر، ٥٣٦٠٤ سلێمانی، ٣٧١٥٩ دهۆك، ١٥٣٥ هەلەبجە.
هەروەها ٩٦٩٥ توشبوو تۆمارکراون بەمجۆرە: ٢٤٤٣ هەولێر، ٦٦٦٨ سلێمانی، ٢٩٦ دهۆك، ٢٨٨ هەلەبجە.
هاوکات ٥٣٢٤ توشبووش چاکبوونەتەوە، بەمجۆرە: ١٦٧٢ هەولێر، ٣٣١٢ سلێمانی، ١٩٠ دهۆك، ١٥٠ هەلەبجە.
لەبارەى ئەو توشبووانەى کە گیانیان لەدەستداوە بە پێى ئامارەکانى وەزارەتى تەندروستى ژمارەیان 340 گیانلەدەستدان بووە ئەوانیش : ٥٤ هەولێر، ٢٨٠ سلێمانی، ٦ هەڵەبجە.