گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

باڵەكانی (دەعوە) یەکدەگرن

لەنێو پەرلەمانی عێراق هاوپەیمانێتییەكی نوێ‌ لەدایك دەبێت

2019.04.18 - 19:05
App store icon Play store icon Play store icon
لەنێو پەرلەمانی عێراق هاوپەیمانێتییەكی نوێ‌ لەدایك دەبێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد-
لەپشت پەردەوە هەوڵەكان بۆ پێكهێنانی هاوپەیمانێتییەكی نوێ‌ لەناو پەرلەمانی عێراقدا چڕكراوەتەوە و بەگوێرەی راپۆرتی رۆژنامەیەكی عێراقیش ئامادەكارییەكان بۆ پێكهێنانی هاوپەیمانییەتیەكە تەواو بووە.

.

رۆژنامەی مەدا-ی عێراقی لە راپۆرتێكدا كە ناس بەدواداچوونی بۆ كردووە، ئاماژە بەوە دەكات "هاوپەیمانێتییەكی نوێ‌ لە پەرلەمانتارە جیابووەكانی بەرەی چاكسازی و بوونیادنان لەژێر ناوی (ئۆپۆزسیۆن) دروستدەكرێت كە حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق خاوەنی بیرۆكەی دروستكردنیەتی.

.

بەگوێرەی رۆژنامەكە حەیدەر عەبادی دەیەوێت لەرێگەی ئەم جوڵانەوەیەوە دەرفەتێك بقۆزێتەوە بۆ دووبارە گەڕانەوە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیران.

.
روونیشكراوەتەوە، عەبادی لەئێستادا سەرقاڵی دانوستانە بۆ یەكگرتنەوەی هەردوو باڵی حیزبی دەعوە كەپێشتر لە یەك جیابوونەوە بەهۆی ناكۆكی لە نێوان مالیكی و عەبادی، بۆ ئەوەی بەرەیەكی پەرلەمانی بەهێز پێكبهێنن لە 80 پەرلەمانتار كە دەتوانێت زۆرترین كاریگەری هەبێت لە هۆڵی پەرلەماندا، كە ئامانجی سەرەكی ئەو بەرەیە لێدان دەبێت لە عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق.

.
رۆژنامەكە بڵاوی كردۆتەوە، هەندێ لە پەرلەمانتارەكانی فراكسیۆنی سائیرون بێ‌ ئاگایی خۆیان لە درووستبوونی ئەو بەرەیە ڕاگەیاندوە و دووپاتیان كردوەتەوە كە ئەوان بەشێك نین لە هیچ بەرەیەكی ئۆپۆزسیۆن لە ناو پەرلەماندا.

.
پەرلەمانتارێكی ڕەوتی حیكمەی سەر بە عەممار حەكیم رایگەیاندووە، تائێستا بڕیاریان نەداوە لەسەر چوونە پاڵ ئەو بەرە نوێیە، بەڵام نەیشاردوەتەوە كە ئەوان ئامۆژگاری عادل عەبدولمەهدی دەكەن بەزووترین كات چاكسازییەكان ئەنجام بدات، بەڵام ئەگەر نەكرا ئەوا ئەوان ڕێگای تر دەگرنە بەر.

.

هاوكات عەلی عەلاق سەركردە لە حیزبی دەعوە سەر بە باڵی مالیكی، لەچاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا وتی "بڕیاری یەكگرتنەوەی هەردوو باڵی حزبەكە وەك چارەسەرێك بۆ كۆكردنەوەی سەركردە گەورەكانی حزب دراوە، ئەمەش دوای ئەوەی بەرەی چاكسازی و بونیادنان باڵیانكێشا بەسەر ڕەهەندە سیاسیەكان و جومگە و دەسەڵاتەكانی حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی".
.