گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەندروستى راپەڕین: توشبوویەکى ترى کۆرۆنا گیانى لەدەستدا

2020.07.14 - 09:24
تەندروستى راپەڕین: توشبوویەکى ترى کۆرۆنا گیانى لەدەستدا

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتى گشتى تەندروستى راپەڕین راگەیەندراوێکى لەبارەى گیانلەدەستدانى توشبوویەکى ترى کۆرۆنا لەسنورەکە، بڵاوکردەوە.

 

لە راگەیەندراوەکەى بەڕێوەبەرایەتى گشتى تەندروستى راپەڕین ئاماژە بەوە کراوە،  دوای داخڵبون و مانەوەی بۆماوەی چەند ڕۆژ لەسەنتەرو نەخۆشخانەکانی تایبەت بەکۆرۆنا، شەوی رابردوو هاووڵاتیەکی تری سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین بەنەخۆشی کۆرۆنا کۆچی دوایى کرد.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، کۆچکردو ئافرەتێکی تەمەن  (66) ساڵانەو دانیشتووی شاری ڕانیەیە.

 

بەڕێوەبەرایەتى گشتى تەندروستى راپەڕین لە راگەیەندراوەکەیدا ئاماژەى بەوە کرد کە کۆچکردوو نەخۆشی درێژخایەنی  هەبووە.

 

رونیشکراوەتەوە " لەسەرەتای دەرکەوتنی نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسنورەکە تائێستا چواردە هاوڵاتی هەڵگری ڤایرۆسەکە کۆچی دواییان کردووە".