گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وادەى هەڵپەساردنی گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق درێژکرایەوە

2020.07.13 - 22:33
وادەى هەڵپەساردنی گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق درێژکرایەوە

ناس کورد-

بۆ جاری پێنجەم، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق بڕیاری دا بە درێژکردنەوەى وادەى هەڵپەساردنی گەشتە ئاسمانییە ڕێکخراوەکان لە عێراق تاوەکو 22ی تەموز.

 

ئەمڕۆ دووشەممە، 13ی تەموزی 2020، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق دەڵێت، بڕیارەکە سەرجەم گەشتە ناوخۆیی و دەرەکییەکان دەگرێتەوە جگە لە گەشتە تایبەت و لەناکاوەکان، گەشتی بارهەڵگری ئاسمانی و ئەو فڕۆکانەى ئاسمانی عێراق بەکاردەهێنن بۆ گەشتەکانیان.

 

دەشڵێت، بەردەوام دەبن بۆ کارکردنی لەگەڵ تەواوی ئەو کۆمپانیایانەى کە لە فڕۆکەخانەکانی عێراق کار دەکەن بۆ پپێدانی مۆڵەتی فەرمی لە گەشتە تایبەتەکان بۆ ئەو هاوڵاتییە عێراقییانەى کە ڤیزای وڵاتانیان وەرگرتووە.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، ئامانجی درێژکردنەوەى هەڵپەساردنی گەشتە ئاسمانییەکان دوای گفتوگۆبووە لەگەڵ لیژنەى باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانیی عێراق بۆ بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەى زیاتری کۆرۆنا.