گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

133 کەس بەهۆی نەخۆشییەکەوە مردوون

دۆخی کۆرۆنای هەرێم لە 13 ڕۆژدا؛ ژمارەى توشبووان و چاکبووان بەرانبەرن

2020.07.13 - 22:23
دۆخی کۆرۆنای هەرێم لە 13 ڕۆژدا؛ ژمارەى توشبووان و چاکبووان بەرانبەرن

ناس کورد-

ئامارەکانى توشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا و چاکبوونەوە لەماوەى ئەم مانگەدا لەهەرێمى کوردستان تا ئێستا نزیکن لەیەکەوە، 133 حاڵەتى مردنیش تۆمارکراوە.

 

بەپێی ئامارەکانى وەزارەتى تەندروستى هەرێم، لەماوەى 13 ڕۆژى سەرەتاى ئەم مانگەدا سێ هەزار و 551 توشبووى نوێی کۆرۆنا لەهەرێم تۆمارکراوە.

me_ga.php?id=575

ئامارەکان دەریدەخەن تا کۆتایی مانگى ڕابردوو، شەش هەزار و 144 حاڵەتى توشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێم تۆمارکرابوو بەم شێوەیە، هەزار و 380 هەولێر، چوار هەزار و 410 لە سلێمانی، 174 دهۆك، 180 هەڵەبجە.

me_ga.php?id=574

بەڵام لەو کاتەوە تا ئەمڕۆ ئامارى توشبوون بۆ نۆ هەزار و 695 حاڵەت بەرزبووەتەوە بەم شێوەیە: دوو هەزار و 443 هەولێر، شەش هەزار و 668 سلێمانی، 288 دهۆك، 296 هەڵەبجە).

me_ga.php?id=573

ئامارەکان دەریدەخەن کە ژمارەى ئەوانەى لە ڤایرۆسى کۆرۆنا چاکبوونەتەوە لەماوەى ئەم مانگەدا تاڕادەیەک لە ژمارەى توشبووانەوە نزیکە، بەو پێیەى لەماوەى ئەم 13 رۆژەدا سێ هەزار و 469 حاڵەتى چاکبووەوە تۆمارکراون.

 

بەپێی ئامارەکان، تا کۆتایی مانگى ڕابردوو ئامارى چاکبووان هەزار و 855 حاڵەت بووە: 828 هەولێر، 832 سلێمانی، 139 دهۆك، 56 هەڵەبجە.

 

بەڵام ئامارەکە لە ئێستادا بۆ پێنج هەزار و 324 حاڵەت بەرزبووەتەوە بەم شێوەیە: هەزار و 672 هەولێر، سێ هەزار و 312 سلێمانی، 190 دهۆك، 150 هەڵەبجە.

 

 

هەر بەپێی ئامارەکان، ئامارى مردن بە کۆرۆنا لەکۆتایی مانگى ڕابردوودا 207 حاڵەت بووە (26 هەولێر، 177 سلێمانی، 4 هەڵەبجە)، بەڵام لە ئیستادا بۆ 340 حاڵەت بەرزبووەتەوە (54 هەولێر، 280 سلێمانی، 6 هەڵەبجە).