ناس کورد-
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 240 توشبووی دیکەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان دەستنیشان کراون، بەوەش ژمارەى گشتیی توشبووان گەیشتە نۆ هەزار و 695 کەس.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئاماری نوێی وەزارەتەکە بۆ ئەمڕۆ:
تووشبوو: (240 تووشبووی نوێ)
(70 هەولێر)
(77 سلێمانی، 76 گەرمیان)
(3 دهۆك)
(14 هەڵەبجە)
چاکبوون: (1946چاکبوون)
(75 هەولێر)
(1850 سلێمانی – لە ماوەی 2 هەفتە)
(7 گەرمیان)
(6 ڕاپەڕین)
(8 هەڵەبجە)
مردن: (14 مردن)
(9 سلێمانی)
(2 گەرمیان)
(1 ڕاپەڕین)
(2 هەڵەبجە)
لەئێستادا پێنج هەزار و 324 کەس نەخۆشییەکەیان پەڕاندووە و چاکبوونەتەوە، بەڵام چوار هەزار و 31 توشبوو لە نەخۆشخانەکاندا ماون.
هاوکات ژمارەى ئەو کەسانەى گیانیان لەدەستداوە بەهۆی نەخۆشییەکەوە بەرزبووەتەوە بۆ 340 کەس.