گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

کڵۆپ: پێویست ناکات لە ئێستاوە بیر لە ڕاگرتنی مێسی بکەمەوە

2019.04.18 - 18:39
App store icon Play store icon Play store icon
کڵۆپ: پێویست ناکات لە ئێستاوە بیر لە ڕاگرتنی مێسی بکەمەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-

یۆرگن کلۆپی راهێنەری یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی بیر لە چۆنیەتی وەستاندنی مێسی لە یاری داهاتوویان بەرامبەر بە بارسا دەکاتەوە.

.
پاش ئەوەی هەردوو یانەی بەرشەلۆنە و لیڤەرپوڵ سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی چوارگۆشەی زێڕینی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەدەستهێنا و لە یاری پێش کۆتایی بەیەک دەگەن، لەو بارەیەوە کلۆپ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: " سوپاس بۆ خوا پێویست ناکات لە ئێستاوە بیر لەوە بکەمەوە چۆن مێسی ڕابگرین هێشتا چەند شەوێکی دیکەم ماوە".

.

 

کڵۆپ وتیشی، هەموو ئەوانی دیکە هەوڵیان دا مێسی بووەستێنن و تاکو ئێستا شکستیان هێناوە.

.

ڕاهێنەرەکەی لیڤەرپوڵ ئاماژەی بەوەشکرد، "ئیشی من ئەوەیە ئەو کارە بکەم پێش ئەوەی لەگەڵ بارسا رووبەڕوو ببینەوە، من زۆر بیر لەوە ناکەمەوە کە رووبەڕووی بارسا بووینەتەوە بەڵکو دڵخۆشم کە لەگەڵ یانەکەی وادا یاری دەکەین.

.

بڕیارە 30 ئەم مانگە لە یاریگای کامپ نۆ یەکەم یاری قنۆناغی چوارگۆشەی زێرینی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە نێوان بەرشەلۆنە و لیڤەرپوڵ بەڕێوەبچێت و هاندەرانی تۆپی پێ لە هەموو جیهاندا بە تامەزرۆییەوە چاوەڕوانی ئەو یارییە ئاگرینە دەکەن.

.