گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کازمی: پڕۆژە کارەباییە لەکارکەوتووەتە بخەنەوەکار و سوتەمەنیش بدەنە مۆلیدەکان

2020.07.13 - 16:17
App store icon Play store icon Play store icon
کازمی: پڕۆژە کارەباییە لەکارکەوتووەتە بخەنەوەکار و سوتەمەنیش بدەنە مۆلیدەکان

ناس کورد-

مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق وەزارەتی کارەبای ڕاسپاردووە بۆ دووبارە بەگەرخستنەوەى پڕۆژە کارەباییە لەکارکەوتووەکان تاوەکو بتوانن کارەبای هاوڵاتیان دابین بکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ دووشەممە، 13ی تەموزی 2020، کازمی لەگەڵ وەزیرانی کارەبا و نەوت دۆسیە دابینکردن و دابەشکردنی کارەبای هاوڵاتیانیان تاوتوێ کرد، کازمی فەرمانی دا بە دابینکردنی سوتەمەنی بۆ مۆلیدەکان بە خۆڕایی.

 

کازمی وتیشی، لە ماوەی ڕابردوودا ملیاران دۆلار لە کەرتی کارەبادا خەرج کراوە کە بەس بوو بۆ بنیادنانی تۆڕی کارەبایی پێشکەوتوو، بەڵام "گەندەڵی و بەهەدەردانی پارە و خراپ ئیدارەدان ڕێگری کردووە بە چارەسەرکردنی قەیرانی وزەى کارەبا لە عێراق."

 

ئاماژەى بەوەشکرد، کابینەکانی پێشوو هیچ پڕۆژەیەکی تایبەتی چاککردنەوە و نوێکردنەوەى کارەبایان ئەنجام نەداوە، ئەوەش کێشەیەکەى قوڵتر کردووەتەوە، بەڵام حکومەت سورە لەسەر چارەسەرکردنی ئەو قەیرانە لەڕێگەى جێبەجێکردنی پلانێکی تۆکمە بۆ گەشەپێدانی کەرتەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا.