گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەزمانی هێز نەبێت تێناگەن

حزبوڵای عێراق: ئامادەسازی سەربازیی بۆ دەركردنی هێزەكانی ئەمریكا لەعێراق دەكەین

2020.07.13 - 15:38
حزبوڵای عێراق: ئامادەسازی سەربازیی بۆ دەركردنی هێزەكانی ئەمریكا لەعێراق دەكەین

ناس کورد-

بەرپرسێكی باڵای سەربازی كەتیبەكانی حزبوڵای عێراقی ئاشكرای دەكات بۆ دەركردنی هێزەكانی ئەمریكا ئامادەسازی سەربازی بەرفراوان دەكەن.

 

ئەبوعەلی عەسكەری، بەرپرسێكی باڵای سەربازی لەكەتیبەكانی حزبوڵای عێراقی ڕایگەیاندووە، دەبێت ئەمریكیەكان لەوە باش دڵنیابن، پاشەكشە لەبڕیاری دەركردنیان ناكرێت و هیچ گەرەنیتەكیش بۆ پاراستن و مانەوەیان نیە.

 

ئاماژەی بەوەشكردووە: "پێویستە بەرخۆدانەكان بەفشاری گەل و سیاسی و میدیایی لەگەڵ تەواوی ئامادەسازییە سەربازییەكان بەشێوەیەكی بەرفراوان بەردەوامبێت، بۆ ئەوەی ئەمریكییەكان ملكەچی بڕیاری چوونە دەرەوە ببن، وادیارە ئەمریكیەكان لەزمانی هێز و شكاندنی ئیرادە نەبێت لەهیچی دیكە تێناگەن ئەوانیش هێزیان هەیە."

 

مانگی كانوونی دووەمی ئەمساڵ و دوای كوشتنی هەر یەكە لە قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس لەلایەن فڕۆكەكانی ئەمریكاوە لە بەغدای پایتەختی عێراق، پەرلەمانی عێراق پڕۆژە بڕیارێكی بۆ دەركردنی هێزە بیانییەكان پەسەند كرد، بەڵام تا ئێستا بڕیارەكە جێبەجێنەكراوە.