گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زاوای بەدبەخت تووشی شۆك دەبێت

بوكێك لەئاهەنگی گواستنەوەیدا بەشێوەیەكی سەرسوڕهێنەر مرد و زاواش شۆک بوو

2020.07.13 - 15:33
بوكێك لەئاهەنگی گواستنەوەیدا بەشێوەیەكی سەرسوڕهێنەر مرد و زاواش شۆک بوو

ناس کورد-

لەڕووداوێکی تراژیدی و شۆکهێنەردا لە وڵاتی ڕووسیا، بوکێکی لاو لە ئاهەنگی گواستنەوەکەیدا گیانلەدەستدەدات، ئەوەش بەهۆی خواردنی کێکی بوکێنییەکەی.

 

ڕۆژنامەی مۆسكۆفیسكی كۆمسۆمۆڵتسی ڕوسی بڵاویكردەوە، بوكێك كەلەسەرەتای تەمەنیدا بووە لەئاهەنگی گواستنەوەكەیدا لەمۆسكۆ بەهۆكارێك مردوە هەرگیز بەمێشكی خەڵكیدا شتی لەو جۆرە نایەت و ڕوداوەكە بووە بە شۆك بۆ میوانان و زاوای بەدبەخت.

 

ئاماژەی بەوەشكردووە، مردنی بوكەكە بەهۆی ئەو خواردنی کێکی ئاهەنگەکەوە بووە، چونکە چەرەساتی تێدا بووە و ئەویش هەستیارییەکی زۆر بە چەرەسات هەبووە و توشی تەنگەنەفەسی کردووە. 

 

ڕۆژنامەكە باسی لەوەش كردووە، بوكەكە هەر لەمنداڵیەوە توشی نەخۆشی لەڕادەبەدەری هەستیاری بووە بەخواردنی هەموو جۆرە چەرەساتێك و كەسوكاری بوكەكەش ئەوەیان بەكارمەندانی مۆتێلەكە ڕاگەیاندووە، بەڵام دواتر ئەوە ڕونبووەتەوە، ئەو شیرینیەی كە خراوەتە سەر مێزی ئاهەنگەكە و بوكەكەش لێیخواردووە پڕ بووە لەچەرەسات.

 

كەسوكاری بوكەکە ڕایانگەیاندووە، پێش ڕوودانی ڕووداوە ناخهەژێنەکە بوكەكە چەند پارچەیەك لەشیرینیەكەی خواردووە و دواتر هەستی بەتەنگەنەفەسییەكی زۆر كردووە.