ناس کورد-
وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم ڕونکردنەوەیەکی لەسەر درێژكردنەوەی ماوەی خزمەتی چەند دادوەرێک بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، بەهیچ شێوەیەک ئامادەنییە لە ژێر هیچ پاساوێكدا بڕیار و كاری نایاسایی تێپەڕێنێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕوونکردنەوەیەکدا وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند: "ماوەیەكە لەلایەن هەندێك دادوەر و پارێزەر و كەسایەتی و میدیاكارەوە پرسیارمان لێدەكرێت دەربارەی درێژكردنەوەی ماوەی خزمەتی چەند دادوەرێک."
ئاماژەی بەوەشکردووە: " ئێمە بۆ هەموو لایەكی ڕادەگەیەنین،هیچ نووسراو و داواكارییەكی لەو بابەتە بۆ وەزارەتی دارایی و ئابوری نەهاتووە."
جەختیشیکردووەتەوە: " وەزارەتی دارایی و ئابوری ئامادە نییە لە ژێر هیچ پاساوێكدا بڕیار و كاری نایاسایی تێپەڕێنێت."