گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی هێرشەکە

بەغدا؛ پێنج خۆکوژ لە حەشارگەیەکدا گەمارۆدران و سەرجەمیان کوژران

2020.07.12 - 23:02
بەغدا؛ پێنج خۆکوژ لە حەشارگەیەکدا گەمارۆدران و سەرجەمیان کوژران

ناس کورد-

پڕۆسەیەکى سەربازى لەبەغدا کە بە پاڵپشتى فڕۆکەى بێفڕۆکەوانى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى لە باشورى خۆرئاواى بەغدا بەڕێوەچوو، کوژرانى پێنج خۆکوژى لێکەوتەوە.

 

شانەى میدیاى ئەمنى عێراق لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، بەپێی زانیارى وردى هەواڵگرى، بەشى هەواڵگرى وەزارەتى ناوخۆ بە هاوبەشى لەگەڵ فڕۆکەیەکى بێفڕۆکەوانى هاوپەیمانان و پاڵپشتى فەوجى یەکەمى لیواى 54، لەگوندى معامرەى زیدان لە باشورى خۆرئاواى بەغدا، حەشارگەیەکیان گەمارۆداوە کە پێنج خۆکوژى تێدا بووە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، هێزێکى هاوبەش هەڵیانکوتاوەتە سەر حەشارگەکە  و یەکێک لە خۆکوژەکان خۆى تەقاندووەتەوە، هێزەکە توانیویانە سەرجەم خۆکوژەکان بکوژن کە لەناو حەشارگەکەدا بوون.

 

بەپێی بەیاننامەکە، هەروەها لەو چالاکییەدا ئەفسەرێک بەپلەى موقەدەم گیانى لەدەستداوە.