گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەى هیوا دەستیلەکارکێشایەوە ’هەلومەرجەکە چیتر لەبارنییە’

2020.07.12 - 20:46
بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەى هیوا دەستیلەکارکێشایەوە ’هەلومەرجەکە چیتر لەبارنییە’

ناس کورد-

د.دۆستی نەجات بەرێوەبەرى نەخۆشخانەى هیوا لە سلێمانى بۆ چارەسەرى توشبووانى شێرپەنجە، دوای زیاتر لە پێنج ساڵ کارکردن لەو پۆستەدا دەستلەکارکێشانەوەى ڕاگەیاند.

 

د.دۆستی لەهەژمارى خۆى لەفەیسبوک نوسیویەتى "هەلومەرجەکە چیتر لەزۆر ڕوەوە لەبارنیە بۆ جێبەجێکردنی ئاوات و خولیای زیاتر و بەو هۆیەوە نامەوێت لەشوێنێکدا کاربکەم کە تەنها رۆتینی رۆژانە بگوزەرێنم. دەستلەکارکێشانەوە باشترین بژاردەیە لەوەی کە نەتوانم مافی نەخۆش و پزیشک و کارمەندان دابین بکەم".

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، "لە ئەزمونی پەرەپێدانی نەخۆشخانەی هیوا و خزمەتگوزاریەکانی شێرپەنجەدا زۆر هەوراز و دژواریمان بڕی بەڵام لەبەرئەوەی ژیانی نەخۆشەکانمان چەقی بیرکردنەوەی خۆم و هاوکارەکانم بوو، سەرئەنجام هیوا بووە نمرە یەکی عێراق و تەنانەت لەئاستی وڵاتانی پێشکەوتوو".

 

د.دۆستی دەڵێت "ئەگەر روبەروبونەوەی شێرپەنجە و خزمەتگوزاریەکانی چارەسەر لە وڵاتانی پێشکەوتووی دنیا یەکجار سەخت بێت ئەوا لە هەرێمی کوردستاندا سەدان جار سەختتربووە، بەربەستەکان بێشوماربوون و لەژێر فشاری دەرونی هەزاران تراژیدیای ئینسانی و سنورداریی توانای خۆماڵی و ئاستەنگی جۆراوجۆردا شەو و رۆژ هەوڵماندەدا تاوەکو بەناوی (هیوا) بیرۆکەی نائومێدی لەم نیشتمانەماندا بسڕینەوە و دامەزراوەیەکی تەندروستی بین کە هیچی لەوڵاتانی پێشکەوتوو کەمتر نەبێت".

 

ئەوەشى خستوەتەڕوو، "هەر لە سەرەتاوە پلانی کورت مەودا و پلانی دوو ساڵە و پێنج ساڵەمان داڕشت و بەشی هەرەزۆری جێبەجێ کرا بەداخەوە کە هەلومەرجەکە چیتر لەزۆر ڕوەوە لەبارنیە بۆ جێبەجێکردنی ئاوات و خولیای زیاتر و بەو هۆیەوە نامەوێت لەشوێنێکدا کاربکەم کە تەنها رۆتینی رۆژانە بگوزەرێنم. دەستلەکارکێشانەوە باشترین بژاردەیە لەوەی کە نەتوانم مافی نەخۆش و پزیشک و کارمەندان دابین بکەم".