گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هێشتا ژمارەى توشبوون زیاترە

عێراق؛ لە 24 کاتژمێرى رابردوودا 1645 توشبووى کۆرۆنا چاکبوونەتەوە

2020.07.12 - 17:12
عێراق؛ لە 24 کاتژمێرى رابردوودا 1645 توشبووى کۆرۆنا چاکبوونەتەوە

ناس کورد-

وەزارەتى تەندروستى عێراق راگەیەندراوێکى لەبارەى ئامارى 24 کاتژمێرى رابردووى کۆرۆنا لە عێراق بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەى بە چاکبوونەوەى 1645 توشبووى کۆرۆنا کرد لە ماوەى 24 کاتژمێرى رابردوودا.

 

لە راگەیەندراوەکەى وەزارەتى تەندروستى عێراقدا ئاماژە بەوە کراوە، لەماوەى 24 کاتژمێرى رابردوودا 11154 پشکنینى نوێ لەسەرتاسەرى عێراق کراوە و بەوەش کۆى گشتى پشکنینەکان لەسەرەتاى دەرکەوتنى ڤایرۆسەکەوە گەیشتووەتە 682632 پشکنین.

 

لەراگەیەندراوەکەدا ژمارەى ئەو کەسانەى کە لە 24 کاتژمێرى رابردوودا چاکبوونەتەوە دیارى کراون کە 1645 چاکبوو بوە و بەم جۆرە پۆڵێن کراوون.

 

بەغدا، ڕەسافە: 206، بەغدا، کەرخ: 213، مەینەتوب: 11، نەجەف: 148، سلێمانى:38، هەولێر:36، دهۆک: 9، کەربەلا:143، کەرکوک:70، دیالە:90، واست:45، بەسڕە:212، میسان:100، بابل: 100، دیوانیە:61، زیقار:110، موسەننا:44، نەینەوا:9.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، لە 24 کاتژمێرى رابردوودا 2312 توشبووى نوێ تۆمارکراوون، بەمجۆرە:

 

بەغداد، ڕەسافە:   393

بەغداد، کەرخ:     167  

مەدینە توب:     185    

نەجەف:        188

سلێمانى:       155        

هەولێر:           104

دهۆک:          5                 

کەربەلا:        119

کەرکوک:       86  

دیالە:          51

واست:         134

بەسڕە:       164

میسان:          23

بابل:      200

دیوانیە:       84  

زیقار:        144

ئەنبار:         13

موسەننا:          29

نەینەوا:          13

سەڵاحەدین:      55     

 

لە راگەیەندراوەکەدا هەروەها ژمارەى ئەو توشبووانەش دیارى کراوە کە لە 24 کاتژمێرى رابردوودا گیانیان لەدەستداوە، کە بریتى بوون لە 95 گیانلەدەستدان.