ناس کورد-
ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 12ی تەموزی 2020، كۆبوونه‌وه‌يه‌كى تايبه‌ت به پرۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه بەسەرۆکایەتی مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئەنجامدرا و چەند بڕیارێک لەبارەی ڕێکخستنەوەی پێشمەرگە و چاکسازیکردن لە وەزارەتی پێشمەرگەدا دران.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی کۆبوونەکە، کۆبوونەوەکە له ڕێگەی ڤيديۆ كۆنفرانسه‌وه ئەنجامدرا و تیایدا سه‌رۆكى حکومەت ستايشى رۆڵی پێشمه‌رگه‌ى كرد له پاراستنى هه‌رێمى كوردستان له سه‌رجه‌م قۆناغه‌كان.
هاوکات ئاماژە بەوەشکراوە، وه‌زيرى پێشمه‌رگه باسى له هه‌نگاوه‌كانى بهڕێوەچوونى پرۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و پێداويستيیەكانى جێبەجێكردن و سه‌رخستنى پرۆسه‌كه کرد.
ئەوەش هاتووە، دواى راگۆڕينهوه و گفتوگۆکردن له سه‌ر ته‌وه‌ره‌كانى په‌يوه‌ست به چاكسازى له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه له لايه‌ن ئاماده‌بووان، بڕيار درا به پێى پلانێكى زه‌مه‌نى هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ى كه په‌يوه‌ستن به چاكسازى جيبه‌جێ بكرێن.
ئەوەشخراوەتەڕوو، بڕیارەکە بواره‌كانى يهكخستن و رێكخستنى يه‌كه ژمێرياريهكان و رێكخستنى ههيكهليهت و ميلاكى وه‌زاره‌ت و پله‌ى سه‌ربازى و بابه‌ته‌كانى خانه‌نشينى و دۆسيه‌ى شه‌هيدان و كه‌م ئه‌ندامان به پێى ياساى چاكسازى و پرۆژه‌ى هاوبه‌شى هاوپه‌يمانان و وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه دەگرێتەوە.