ناس کورد-
سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، سبەینێ یەکشەممە دەوامی فەرمی لەسەرجەم دامودەزگاکانی ئیدارەکە دەستپێدەکاتەوە و ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە ڕێوشوێنە تەندروستییەکان لە فەرمانگەکاندا جێبەجێبکرێن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ئاگادارییەکدا سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕین ڕایگەیاند: "ئاگاداری هەموو لایەک دەکەینەوە سبەی یەکشەممە ڕێکەوتی 12ی تەموزی 2020، لە سەرجەم فەرمانگە و دامودەزگا حکومییەکانی سنووری ئیدارەی راپەرین دەوامی فەرمییە."
ئاماژەی بەوەشکردووە: پێویستە هەموو فەرمانگەکان بە گرتنەبەری ڕێ و شوێنە خۆپارێزییەکان و پابەندبوون بەڕێنماییەکانەوە کە لە گشتاندنەکانی پێشووی وەزارەتی ناوخۆ و تەندروستییدا هاتوون دەوامیان دەست پێبکەنەو."