گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دهۆک؛ هاووڵاتییەکی تەمەن 55 ساڵ کوژرا

2020.07.11 - 20:53
App store icon Play store icon Play store icon
دهۆک؛ هاووڵاتییەکی تەمەن 55 ساڵ کوژرا

ناس کورد-

لە قەزای بەردەڕەشی سەر بەپارێزگای دهۆک، بەهۆی کێشەیەکی دوژمنایەتییەوە کەسێکی تەمەن 55 ساڵ کوژرا و تۆمەتبارانیش هەڵاتوون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هێمن سڵێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆک لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڕایگەیاند: "کاتژمێر 7:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەنتەری قەزای بەردەڕەش، لەکێشەکەی دوژمنایەتیدا هاووڵاتییەکی تەمەن 55 ساڵ کوژرا."

 

ئاماژەی بەوەشكردووە: "بەفەرمانی دادوەر لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە و فەرمانی گرتن بۆ تۆمەتبارانی ڕووداوەکەش دەرچووە. "