گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەرێم؛ توشبووانی کۆرۆنا 9000 کەسی تێپەڕاند.. ئەمجارە زۆرترین توشبوو لە هەولێرە

2020.07.11 - 20:06
هەرێم؛ توشبووانی کۆرۆنا 9000 کەسی تێپەڕاند.. ئەمجارە زۆرترین توشبوو لە هەولێرە

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم تۆمارکردنی ٢٦٤ حاڵەتی نوێی کۆرۆنای ڕاگەیاند، بەڵام ئەمجارە زۆرترین ژمارەی توشبوون لە هەولێرە، هەروەها ٨٣ توشبوو چاکبوونەتەوە و حەوت توشبووی دیکەش گیانیانلەدەستدا، کۆی گشتیی توشبووانیش نۆ هەزار کەسی تێپەڕاند.

 

لەڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢٠٦١ پشکنینی نوێی کۆرۆنا لە سەرتاسەری هەرێم ئەنجامدراون و تیایدا،  ٢٦٤ توشبووی نوێ تۆمارکران، کە بەمشێوەیە دابەشبوون:

 (١٠٤ هەولێر)

(٧٧ سلێمانی، ٦٧ گەرمیان)

(٥ دهۆك)

(١١ هەڵەبجە)

 

ئاماژەی بەوەشکرد، هەروەها ٨٣ توشبووی ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە، بەمشێوەیە:

(٣٦ هەولێر)

(٢٨ گەرمیان)

(٩ دهۆك)

(١٠ هەڵەبجە)

 

ئەوەشخراوەتەڕوو، هەر لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا حەوت حاڵەت مردن بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراون کە بەمشێوەیە دابەشبوون:

                                                               

(١ هەولێر)

(٢ سلێمانی)

(٤ گەرمیان)                                           

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئاماری گشتیی کۆرۆنا لەئێستادا لە هەرێم بەمشێوەیەیە:

کەڕەنتین ١٨٤٨٢ هاوڵاتی                          (١٦٦٣١ دەرچوو)

پشکنین ١٥٨١٦١                                                (٦٨٩٨٨ هەولێر، ٥١٨٤٧ سلێمانی، ٣٥٨٨٦ دهۆك، ١٤٤٠ هەلەبجە)

تووشبوون ٩٢٠١                                                 (٢٢٨٨ هەولێر، ٦٣٧٤ سلێمانی، ٢٧٥ دهۆك، ٢٦٤ هەلەبجە)

چاکبوون ٣٢٩٤                                                   (١٥٢٩ هەولێر، ١٤٤٤ سلێمانی، ١٨٤ دهۆك، ١٣٧ هەلەبجە)

مانەوە لە نەخۆشخانە ٥٥٩٥ (٧١٠ هەولێر، ٤٦٧١ سلێمانی، ٩١ دهۆك، ١٢٣ هەلەبجە)

مردن ٣١٢                                                           (٤٩ هەولێر، ٢٥٩ سلێمانی، ٤ هەڵەبجە)