گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنەی مەسیحی تێدایە

ئایا تورکیا شێوەی ناوەوەى ئایا سۆفیا دەگۆڕێت دوای کرا بە مزگەوت؟

2020.07.11 - 18:17
ئایا تورکیا شێوەی ناوەوەى ئایا سۆفیا دەگۆڕێت دوای کرا بە مزگەوت؟

ناس کورد-

دەزگاكانى ڕاگەياندنى توركيا بڵاويانكردوەتەوە، حكومەتى ئەو وڵاتە دەيەوێت شێوەى ناوەوەى تەلارى ئايا سۆفيا بگۆڕێت، ئەوەش دواى ئەوەى بڕياردرا ئەو مۆزەخانە گەورەیە بكرێت بە مزگەوت.

 

ڕۆژنامەى حوريەتى توركى بڵاويكردوەتەوە، حكومەتى توركيا ئايكۆن و نەخشە و وێنەكانى تەلارەكە لەرێگەى تەكنەلۆژيايەكەوە دەگۆڕێت كە پشت بە ڕووناكى دەبەستێت، ئەو وێنە و تابلۆيانەى كە لەسەر ديوار و سەقفەكانن هێماى مەسيحيين، وەك وێنەى مەسيح و مەريەمى پاكيزە.

 

ڕونيشكراوەتەوە، لەكاتى نوێژدا پەردەى تايبەت بەكاردەهێنرێت و لەسەر زەويەكەش بەرماڵ ڕادەخرێن، بەشێوەيەك ڕوناكى بۆ دادەنرێت كە ئايكۆن و هێما و تابلۆكانى سەقفەكە دەرنەكەون.

 

پێگەى "گريك سيتى تايمز"ى يۆنانى بڵاويكردوەتەوە، بەپێى بڕيارەكەى دادگاى توركيا بۆ گۆڕينى ئايا سۆفيا بۆ مزگەوت، لەمەولا گەشتياران بۆ چونە ناوى دەبێت پێڵاوەكانيان دابكەنن. 

 

لاى خۆيەوە ڕەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆككۆمارى توركيا ڕۆژى 24ی ئەم مانگەى وەك يەكەم ڕۆژ بۆ ئەنجامدانى نوێژى هەينى لە مزگەوتى ئايا سۆفيا ديارى كردوە، لاى خۆشيانەوە چەندين لايەن و كەنيسە و حكومەتانى جيهان هەنگاوەكەى توركيايان ڕەتكردوەتەوە و داوا دەكەن ئايا سۆفيا وەك مۆزەخانە بمێنێتەوە.

 

ڕۆژى هەينى دادگاى باڵاى توركيا ڕەزامەندى پيشاندا كە مۆزەخانەى ئايا سۆفيا بكرێت بە مزگەوت و لە هەمان ڕۆژيشدا ئەردۆگان مەرسومى كۆماريى بۆ ئەنجامدانى كارەكە واژۆكرد.