ناس کورد-
پێشبینیدەکرێت پلەى گەرما لەچەند ناوچەیەکى عێراق بەڕێژەیەکى بەرچاو بەرزبێتەوە و بەربەستى 50 پلەى سەدى بشکینێت و بەرزترین پلە لەسەر ئاستى جیهان تۆماربکرێت، ئەوەش بەپێی پێشبینییەکانى محەمەد دورى شارەزاى بوارى کەشناسی لە عێراق.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەوتەى ئەو شارەزایەى بوارى کەشناسی، ئەمڕۆ کەشوهەوا زۆر گەرم دەبێت و چەندین ناوچەى باشور و ناوەڕاستى عێراق پلەى گەرما تێیاندا بەربەستى 50 پلەى سەدى دەبڕێت و نزیکدەبێتەوە لە 51 پلە لەهەندێک ناوچەى باشور، لەناویاندا بەسرە.
ئاماژەى بەوەشکردووە، شارى بەسرە و رەنگە هەندێ شارى دیکەى باشورى عێراق، بەرزترین پلەى گەرما لەسەر ئاستى جیهان تۆماربکەن.