گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەماوەى 24 کاتژمێردا

ئامارى توشبووانى کۆرۆنا لەجیهان زیادبوونێکى پێوانەیی تۆمارکرد

2020.07.10 - 23:21
ئامارى توشبووانى کۆرۆنا لەجیهان زیادبوونێکى پێوانەیی تۆمارکرد

ناس کورد-

رێکخراوى تەندروستى جیهانى زیابونێکى پێوانەیی ئامارى توشبووانى کۆرۆناى لەسەر ئاستى جیهان ڕاگەیاند، بە تۆمارکردنى 228102 حاڵەتى نوێ لەماوەى 24 کاتژمێردا.

 

بەپێی راپۆرتى رۆژانەى ڕێکخراوەکە کە ئەمڕۆ هەینى بڵاویکردەوە، زۆرترین زیادبوونى حاڵەتەکانى توشبوون لە ئەمریکا و بەرازیل و هندستان و باشورى ئەفریقا تۆمارکراون.

 

ژمارەى پێوانەیی پێشوو توشبوون کە رێکخراوى تەندروستى جیهانى تۆماریکردبوو 212326 حاڵەت بوو کە رۆژى چوارى تەموز تۆمارکرابوو. بەڵام حاڵەتەکانى گیان لەدەستدان بەجێگیریی ماونەتەوە کە رۆژانە نزیکەى  پێنج هەزار حاڵەتى نوێ تۆماردەکرێت.

 

مارک ریان بەڕێوەبەرى بەرنامەى فریاگوزاریی ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى دەڵێت، پێناچێت ڤایرۆس کۆرۆنا بەتەواوى بنەبڕبکرێت.

 

وتیشى "لەقۆناغى ئێستادا پێناچێت بتوانرێت ڤایرۆسەکە لەناوببرێت، بەڵام کۆنتڕۆڵکردنى کانگاى بڵاوبوونەوەى جیهان لەدۆخێکى خراپ دوردەخاتەوە، کە گەیشتنە بە لوتکەى دووەمى توشبوون و گەڕانەوەى ناچارى بۆ سەپاندنەوەى قەدەغەى گشتى".

 

بەپێی دوایین ئامارەکان، لەئێستادا کۆى گشت توشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا لەسەر ئاستى جیهان 12 ملیۆن و 541 هەزار و 990 حاڵەتە، کە 560 هەزار و 54 کەسیان مردوون و حەوت ملیۆن و 301 هەزار و 227 کەسیان چاکبوونەتەوە.