ناس کورد-
ئامارى توشبوون و مردن بە ڤایرۆسى کۆرۆنا لەهەرێمى کوردستان لە هەڵکشانى زیاتردایە، بەرپرسانى وەزارەتەکەش دەڵێن پێویستیان بە دوو هەفتەى دیکە هەیە بۆ ئەوەى وێنەیەکى رونترى ئامارەکانیان دەستبکەوێت تا بتوانن هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەکە بکەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی ئامارەکانى وەزارەت تەندروستى، ئەمڕۆ هەینى 211 توشبووى نوێ، 139 حاڵەتى چاکبوونەوە، 11 حاڵەتى مردن تۆمارکراون، بەوەش کۆى گشتى توشبووان بۆ هەشت هەزار و 937 حاڵەت، بەرزبوەتەوە، هەروەها مردن گەیشتووتە 305 حاڵەت و چاکبوونەوەش گەیشتووەتە سێ هەزار و 211 حاڵەت.
محەمەد قادر وتەبێژى وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێم بە ناس کوردى ڕاگەیاند "دۆخەکە لەبارێکى خراپدا ماوەتەوە، بەڵام ناتوانین پێشبینى زیادبوون یان کەمبوونى حاڵەتەکان بکەین، بەگشتى پێویستمان بە دوو هەفتەی دیکە هەیە بۆ هەڵسەنگاندنى ئامارەکان".
وتیشى "تەنها جیاوازى ئەم شەپۆلەى ئێستا لەگەڵ ئەوەى پێشوو ئەوەیە، ئێستا ئەوانەى بێنیشانەن دیاریناکرێن، لەبەر زۆرى ژمارەى ئەوانەى نیشانەیان هەیە کە پێویستە پشکنینیان بۆ بکرێت".
محەمەد قادر جەختیکردەوە، ئەوان پێیانوایە دوو بۆ سێ ئەوەندەى ژمارەى توشبوانى راگەیەنراو لەدەرەوەى نەخۆشخانەکان بونیان هەیە، کە هیچ نیشانەیەکی نەخۆشییەکەیان لەسەر دەرنەکەوتووە.
بەپێی ئامارەکان وەزارەتەکە، لە ئێستادا رۆژانە زیاتر لە هەزار پشکنین دەکرێت و تا ئێستاش زیاتر لە 156 هەزار پشکنین کراوە کە پشکى شێر بەر پارێزگا هەولێر کەوتووە بە 68 هەزار و 405 پشکنین.
دەقى دوایین راگەیەنراوى وەزارەتى تەندروستى:
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19
ژمارە (١٣٦)
١٥٦٩ هاوڵاتی لە کەرەنتینن لە ٢٦ شوێنی جیاواز (١٦٧ هەولێر)، (١٩٦ سلێمانی)، (١٢٠٦ دهۆك).
(٥٤٨ هەولێر)، (٣٥٤ سلێمانی)، (٥٤٩ دهۆك)، (١٣٢ گەرمیان)، (٥٢ هەڵەبجە).
(٧٠ هەولێر)
(٧١ سلێمانی، ٤٧ گەرمیان)
(١٠ دهۆك)
(١٣ هەڵەبجە)
(١٢٤ هەولێر)
(٨ گەرمیان)
(٢ دهۆك)
(٥ هەڵەبجە)
(٢ هەولێر)
(٧ سلێمانی)
(٢ گەرمیان)
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین ١٨١٧٢ هاوڵاتی (١٦٦٠٣ دەرچوو)
پشکنین ١٥٦١٠٠ (٦٨٤٠٥ هەولێر، ٥١٠٢٦ سلێمانی، ٣٥٢٨٩ دهۆك، ١٣٨٠ هەلەبجە)
تووشبوون ٨٩٣٧ (٢١٨٤ هەولێر، ٦٢٣٠ سلێمانی، ٢٧٠ دهۆك، ٢٥٣ هەلەبجە)
چاکبوون ٣٢١١ (١٤٩٣ هەولێر، ١٤١٦ سلێمانی، ١٧٥ دهۆك، ١٢٧ هەلەبجە)
مانەوە لە نەخۆشخانە ٥٤٢١ (٦٤٣ هەولێر، ٤٥٦١ سلێمانی، ٩٥ دهۆك، ١٢٢ هەلەبجە)
مردن ٣٠٥ (٤٨ هەولێر، ٢٥٣ سلێمانی، ٤ هەڵەبجە)