گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چۆن ڤایرۆسەکە لەناودەبات؟

ئامێرێك دروستکرا کە كۆرۆنا لە هەوادا ڕاو دەكات

2020.07.10 - 20:14
ئامێرێك دروستکرا کە كۆرۆنا لە هەوادا ڕاو دەكات

ناس كورد-

 

زانكۆى هيوستن لە ويلايەتى تەكساسى ئەمريكا ڕایگەیاند، تيمێكى لێكۆڵەران ئامێرێكيان دروستكردووە كە دەتوانێت دەستبەجێ ڤايرۆسەكە لە هەوادا بكوژێت، ئەوەش دواى ئەوەى ڕێكخراوى تەندروستى جيهانى دانينا بەوەى كە ئەگەر هەيە كۆرۆنا بە هەوادا بگوازرێتەوە.

 

بەپێى لێكۆڵينەوەيەك كە گۆڤارى زانستى "ماترياڵ تودەى فيزيكس" بڵاويكردووەتەوە، تيمێكى زانكۆى هيوستن توانيويانە ئامێرێك دروست بكەن كە هەوا پاك دەكاتەوە و "ڤايرۆس ڕاودەكات و دەيكوژێت"، بەپێى ئەنجامى تاقيكردنەوەى ئامێرەكە لە تاقيگەى گاليفيستۆنى نيشتمانى دەركەوتووە كە ئامێرەكە ڕێژەى 99.8% ى ڤايرۆس پاكدەكاتەوە.

 

دروستكردنى ئەم ئامێرە لەكاتێكدايە، بەپێى بەڵگە نوێیەكان ڤايرۆسى كۆرۆنا دەتوانێت بە هەوادا بگوازرێتەوە و ماوەى سێ کاتژمێريش لە هەوادا دەمێنێتەوە.

 

سەرەڕاى ئەوەى بەپێى زانياريەكان ڤايرۆسى كۆرۆنا لە پلەى گەرماى 70  لەناودەچێت، زانايان ئەوەيان ئاشكرا كردووە، ئامێرە پاكژكەرەوەكە پلەكەى دەگاتە 200 پلەى سەدى و بەهۆى ئەوەشەوە دەستبەجێ ڤايرۆسەكە لەناودەبات.

 

لاى خۆشيەوە تاقيگەى "ڕين" كە نمونەى يەكەمى ئامێرەكەى تێدا تاقيكراوەتەوە ئەوەى ڕونكردوەتەوە، ئامێرەكە سيستمى فێنككەرەوە و گەرمى و ئاڵوگۆڕى هەواشە و دەتوانرێت لە فڕۆكەخانە و ناو فڕۆكەكان و تەلار و نوسينگە و خوێندنگە و كەشتيە گەشتياريەكان بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا سودى لێ ببينرێت.

 

دواى ئەوەى زياتر لە 200 زانا و شارەزاى جيهان نامەيەكيان ئاراستەى ڕێكخراوى تەندوستى جيهانى كرد و تێيدا بەڵگەيان لەسەر ئەوە پێشكەشكردبوو كە ڤايرۆسى كۆرۆنا بەهەوادا دەگوازرێتەوە، ڕێكخراوەكەش دانينا بەو ڕاستيەدا.