ناس کورد-
تەرمى شێخ محەمەد کەسنەزانى رابەرى تەریقەتى قادرى گەڕێنرایەوە سلێمانى، دواى ئەوەى هەفتەى ڕابردوو لە ئەمریکا کۆچى دواییکرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
پەیامنێرى ناس کورد ڕایگەیاند، بەهەزاران دەروێش بە وتنەوەى دروشم و سروتە ئاینییەکانیان لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى یەوە یاوەرى تەرمى شێخ محەمەد کەسنەزانیان کردووە بۆ شوێنى بەخاکسپاردنى لەتەکیەکەى خۆى لەسلێمانى.
بڕیارە دواى ڕێوشوێنە ئاینییەکان، تەرمى شێخ محەمەد کەسنەزانی بەخاک بسپێردرێت.
دواى کۆچى دوایی، شێخ نەهرۆ محەمەد کەسنەزانى کوڕى شێخ محەمەد کەسنەزانى بە جێگرەوەى دیاریکرا و بووە رابەرى تەریقەتى قادرى.