گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەرلەمانتارێکى عێراقى بە کۆرۆنا گیانى لەدەستدا

2020.07.10 - 16:49
پەرلەمانتارێکى عێراقى بە کۆرۆنا گیانى لەدەستدا

ناس کورد-

 

غیدا کمبش ئەندامى پەرلەمانى عێراق دواى توشبوونى بە ڤایرۆسى کۆرۆنا، ئەمڕۆ هەینى گیانى لەدەستدا.

 

مقدام جومەیلى ئەندامى پەرلەمانى عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ژنە پەرلەمانتار غیدا کمبش دواى توشبوونى بە ڤایرۆسى کۆرۆنا گیانى لەدەستداوە.

 

لاى خۆیەوە، رەعد دەهلەکى ئەندامى پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاندووە، د.غیدا کمبش دواى ململانێی لەگەڵ پەتاى کۆرۆنا بۆماوەى دوو هەفتە ئەمڕۆ هەینى گیانى لەدەستداوە.

 

غیدا کمبش ساڵى 1974 لەدایکبووە و سەرۆکى لیژنەى پەروەردە بوو لە پەرلەمانى عێراق، هاوسەرى سەعد کمبش سەرۆکى دیوانى وەقفى سوننیە.