گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کازمی بۆ ساڵیادی کۆنتڕۆڵکردنەوەى موسڵ: ئێستا شەڕی گەندەڵی و خراپەکاری دەکەین

2020.07.10 - 15:25
کازمی بۆ ساڵیادی کۆنتڕۆڵکردنەوەى موسڵ: ئێستا شەڕی گەندەڵی و خراپەکاری دەکەین

ناس کورد-

مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ساڵیادی کۆنتڕۆڵکردنەوەى شاری موسڵ لە دەستی داعش ڕاگەیاند، "ئێمەش لەئێستادا شەڕی دژی گەندەڵی و خراپەکاری دەکەین."

 

ئەمڕۆ 10ی تەموزی 2020، سێ ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر ڕاگەیاندنی کۆنتڕۆڵکردنی تەواوەتی موسڵ و سەرکەوتن بەسەر داعشدا لەلایەن حکومەتى عێراقییەوە کە ئەو کاتە حەیدەر عەبادی سەرۆکایەتی دەکرد.

 

مستەفا کازمی لە ڕاگەیەنراوەکەیدا دەڵێت، "بە ئازادکردنی موسڵ، عێراقییەکانی لاپەڕەیەکی سپییان لە مێژوویان خۆیان تۆمار کرد."

 

دەشڵێت، عێراقییەکان بە دووبارە ئاوەدانکردنەوەى وڵاتەکەیان سەردەکەون و شەڕی دژی گەندەڵی و گەندەڵکاران دەکەن.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، نەدەتوانرا ئەو سەرکەوتنە مەزنە تەواو بکرێت هەتاوەکو عێراقییەکان بە تەواوی تایەفەگەری و جیاکاری و ناکۆکییەکانیان بەلاوە نەنێن.