گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆنگ کۆنگ جارێکی تر قوتابخانەکانی داخست.. کۆرۆنا دیسان هێرشی هێنا

2020.07.10 - 14:09
App store icon Play store icon Play store icon
هۆنگ کۆنگ جارێکی تر قوتابخانەکانی داخست.. کۆرۆنا دیسان هێرشی هێنا

ناس کورد-

بەرپرسانی پەروەردەی هۆنگ کۆنگ ڕایانگەیاند، لە ڕۆژی دووشەممەوە خوێندن لە هەموو خوێندنگاکان دەوەستێت، ئەوەش بەهۆی زیادبوونی ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو شارەدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە مانگی دووەوە زۆربەی خوێندنگاکان لە هۆنگ کۆنگ داخراون و زۆرێک لە خوێندکاران وانەکانیان لەڕێی ئۆنلاینەوە پێ دەوترێت، زۆرێک لە خوێندنگا نێودەوڵەتیەکانیش لە پشووی هاویندان.

 

ئەوە لەکاتێکدایە دوێنێ پێنجشەممە 42 حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هۆنگ کۆنگ تۆمارکرا، 34 حاڵەتیان بەرکەوتەی توشبووی پێشووتر بوون.

 

کێڤن یەنگ، وەزیری پەروەردەی هۆنگ کۆنگ وتی، بەشێک لە توشبووەکان خوێندکاران و دایک و باوکیانن.

 

بەپێی دواین ئامار، هەزار و 366 کەس لە هۆنگ کۆنگ توشی پەتای کۆرۆنا بوون، حەوت حاڵەتی گیانلەدەستدانیش تۆمارکراون.