گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕێكخراوى تەندروستیى جيهانى بابەتى گواستنەوەى كۆرۆناى بەهەوادا يەكلايى كردەوە

2020.07.09 - 21:29
ڕێكخراوى تەندروستیى جيهانى بابەتى گواستنەوەى كۆرۆناى بەهەوادا يەكلايى كردەوە

ناس کورد-

ڕێكخراوى تەندروستیى جيهانى ئاشكرايكرد، ڤايرۆسى كۆرۆنا بە هەوادا دەگوازرێتەوە، ئەويش لەكاتى ئەو ڕێوشوێنانەيەوە كە پزيشكان ئەنجامى دەدەن و پرژەى لێوە دەردەچێت.

 

لەماوەى ڕابردوودا گواستنەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا لەرێگەى هەواوە چەندين دەنگۆى بەدواى خۆيدا هێنا و لەو بارەيەوە رێكخراوى تەندروستیى جيهانى لە ڕاپۆرتێكدا بڵاويكردوەتەوە، كۆرۆنا لەرێگەى هەواوە دەگوازرێتەوە، ئەويش لەكاتى رێوشوێنەكانى پزيشكان لەگەڵ توشبوانى كۆرۆنا كاتێك پرژەى هەڵگرى ڤايرۆسەكە دێتە دەرەوە.

 

ڕونيشكراوەتەوە، هەروەها ئەگەرى گواستنەوەى هەيە لەرێگەى پرژە بچوكەكانەوە لە حاڵەتەكانى وەك ڕاهێنانى دەنگى گروپەكانى ميوزيك و لە ڕيستۆرانتەكان و هۆڵەكانى ڕاهێنانى وەرزشى.

 

دواى ئەوەى ژمارەيەك زانا بەڵگەيان ئاراستەى ڕێكخراوى تەندروستیى جيهانى كرد لەسەر ئەوەى كە ڤايرۆسى كۆرۆنا بە هەوادا دەگوازرێتەوە، ڕێكخراوەكە دانينا بەو ڕاستيەدا.