ناس کورد-
پێشبینی دەكرێت بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما لە سەرتاسەری پارێزگاكانی عێراقدا بەتایبەتی ناوچەكانی باشورو فوراتی ناوەند بەردەوامی هەبێت و 50 پلەی سەدیش تێپەڕێنێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەى پێشبینیەكانی كەشناسانی عێراق، كەشوهەوای گەرمای پڕۆكینەر لەچەند ناوچەیەك بەتایبەتی ناوچەكانی باشوور و فوراتی ناوەند بەردەوام دەبێت و لەهەفتەی داهاتووەوە پێشبینی ئەوە دەكرێت پلەكانی گەرما 50 پلەی سەدی تێپەڕێنێت بەتایبەت لەناوچەكانی باشوور و هەروەها دەركەوتنی هەوری بەرز و مامناوەند لەچەند ناوچەیەكى جیاوازى عێراق.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لەگەڵ هەبوونى با بەشێوەى جیاواز لە ناوچەکانى عێراق ڕادەی شێ بەرز دەبێتەوە بەتایبەت لەباشووری ڕۆهەڵات و ڕۆژی هەینیش ئاڕاستەی با بەرەو باكووری خۆرئاوا دەگۆڕێت.
كەشناسان رونیدەکەنەوە، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا عێراق ڕێزبەندی پلەی دووەمی ئەو وڵاتانەى گرتووە كە بەرزترین پلەی گەرمی تیادا تۆمار كراوە و لەپارێزگای بەسڕە پلەی گەرمیی گەیشتووەتە 49.7 پلەی سەدی.