ناس كورد-
.
دەزگاكانی ڕاگەیاندنی وڵاتی هیندستان ئەمرۆ پێنج شەممە ڕایانگەیاند، 60 كەس بەهۆی هەورەبروسكەوە لەو وڵاتە گیانیانلەدەستداوە.
.
بەپێی هەواڵێكی پێگەی فەرمی وڵاتی هيندستان، هەورەبروسكە لە ناوچەكانی باكوری ڕۆژئاوی هندستان و ویلایەتی مەهار ئەشترای داوە، بەو هۆیەوە 60 كەس گیانیانلەدەستداوە.
.
هەواڵەکان باسیان لەوەشکردووە، 57 كەس لەو ناوچانە گیانیانلەدەستداوە، كە دەكەونە باكوری ڕۆژئاوی هیندستانەوە، 3 كەسەکەی دیکەش لە ویلایەتی مەهار ئەشترادا لە کاتێکدا هەورەبروسکە لێی داون، کە سەرقاڵی پەرستشبوون لە یەكێك لە پەرستگاكانی ئەو ویلایەتە.
.
هۆشداریش دراوە کە لە ڕۆژانی داهاتوودا، هاوڵاتیانی هیندستان خۆیان بەدوور بگرن لەو ناوچانەی ئەگەری هەورە بروسكەی هەیە.
.
.