ناس کورد-
وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى 24 کاتژمێرى تایبەت بە نەخۆشى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە هەرێمى کوردستان بڵاوکردەوە و بە گوێرەى راگەیەندراوەکە ژمارەى توشبوون بە کۆرۆنا کەمیکردووە و چاکبوونەوە زیادى کردووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە راگەیەندراوەکەى وەزارەتى تەندروستى ئاماژە بەوە کراوە، لە 24 کاتژمێرى رابردوو لە شارەکانى هەرێمى کوردستان 294 توشبووى نوێ تۆمارکراوە بەمجۆرە، ٥٧ هەولێر، ١١٤ سلێمانی، ٧٤ گەرمیان، ٢٩ دهۆك،٢٠ هەڵەبجە".
لەبارەى ئەو توشبووانەش کە چاکبوونەتەوە، راگەیەندراوەکە رونیکردەوە "لە 24 کاتژمێرى رابردوو 140 توشبوو چاکبوونەتەوە بەمجۆرە: ١٠١ هەولێر، ١٨ گەرمیان،١١ ڕاپەڕین، ٥ دهۆك، ٥ هەڵەبجە".
هاوکات بەگوێرەى راگەیەندراوەکە رێژەى گیانلەدەستدانیش بەهۆى ڤایرۆسەکە رووى لەدابەزین کردووە کە کۆى گشتى 11 گیانلەدەستدان بووە، بەمجۆرە :٤ هەولێر،٣ سلێمانی،٤ گەرمیان".
هەر لە راگەیەندراوەکەدا ئامارى کۆى گشتى کەرەنتینە و پشکنین و توشبوون و چاکبوونەوە و گیانلەدەستدان بەمجۆرە پۆڵێن کراوە:
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین ١٧٥٦٧ هاوڵاتی- (١٦٢٨٠ دەرچوو)
پشکنین ١٥١٩٩٥- (٦٧١٠٨ هەولێر، ٤٩٥٢٥ سلێمانی، ٣٤٠٦٤ دهۆك، ١٢٩٨ هەلەبجە)
تووشبوون ٨٤٢٨ - (٢٠٠٨ هەولێر، ٥٩٢٩ سلێمانی، ٢٥٧ دهۆك، ٢٣٤ هەلەبجە)
چاکبوون ٣٠٠٨ - (١٣١٥ هەولێر، ١٤٠١ سلێمانی، ١٧٣ دهۆك، ١١٩ هەلەبجە)
مانەوە لە نەخۆشخانە ٥١٣٨ - (٦٥١ هەولێر، ٤٢٩٢ سلێمانی، ٨٤ دهۆك، ١١١ هەلەبجە)
مردن ٢٨٢- (٤٢ هەولێر، ٢٣٦ سلێمانی، ٤ هەڵەبجە)